یەكگرتوو: با یەكێك لە سەرچاوەكانی دەستوور ئیسلام بێت

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسی سەنتەری توێژینەوە و راپرسی یەكگرتووی ئیسلامی دەڵێت، بە گرنگی دەزانین سەرچاوەیەكی سەرەكی دەستوور ئیسلام و نەگۆڕەكانی ئیسلام بێت، بەڵام تاكە سەرچاوە نابێت.

فاتیح سەنگاوی، بەرپرسی سەنتەری توێژینەوە و راپرسی یەكگرتووی ئیسلامی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پێویستە زەمینەیەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی سازبكرێت بۆ ئامادەكردنی دەستوور كە لەسەر بنەمای یەكترشكاندن و ململانێ‌ نەبێت، لەبەرئەوەی دەستوور پەیوەندی بە هەموو خەڵكی كوردستانەوە هەیە، بۆیە دەبێت دەربازبكرێت لە ململانێی سیاسیی .

ئەو بەرپرسەی یەكگرتوو وتی: یەكگرتوو لەگەڵ دانانی دەستووردایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زەمینەی نووسینەوەی دەستوور زەمینەیەكی لەباربێت و دەستوور بە باڵای كەسدا نەبڕێت و بۆ هەرێمی كوردستان و داهاتووەكەی بنوسرێت.

باسی لەوەشكرد، دەستوور لە هەموو وڵاتێكدا كۆمەڵێك سەرچاوەی هەیە، چونكە هەموو شتێكی دەستوور بە مانای ئەوەنیە پێویستە پەیوەندی بە دینەوە هەبێت لەبەرئەوە بە گرنگی دەزانین سەرچاوەیەكی سەرەكی دەستوور ئیسلام و نەگۆڕەكانی ئیسلام بێت، بەڵام تاكە سەرچاوە نابێت هەر لە ئیسلامیشدا سەرچاوەی دیكە هەیە كە دادەنرێت بۆ بابەتی دەستوور.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا