یەكگرتوو: عەرەب و توركمان لە كەركوك مافی كورد پێشێل دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

 

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی كەركوكی یەكگرتوو دەڵێت، ناڕەزایەتی بەرپرسانی پێكهاتەی توركمان و عەرەب لە كەركوك پێشێلكاری مافەكانی كوردە لەو پارێزگایە چونكە پۆستی بەڕێوەبەری لقی كەركوكی كۆمسیۆن مافی پێكهاتەی كوردە.

لە میانی بەشداری كردنی لە بەرنامەی راڤەی پۆڵەتیك لە رادیۆی پۆڵەتیك فاخر حەمید، بەرپرسی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی كەركوكی یەكگرتوو رایگەیاند: پێكهاتەی عەرەب و توركمان باسی ئەو ناعەدالەتییە ناكەن بەرامبەر پێكهاتەی كورد كراوە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كە زیاتر لە 117 پۆستی ئیداری و ئەمنی لە كورد سەنراوەتەوە دێن ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەسەر گۆڕانكارییەك كە لە ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كراوە.

ئەو بەرپرسەی یەكگرتوو وتی: لێدوان و ناڕەزایەتی پێكهاتەی توركمان و عەرەب بەتایبەتی جەبهەی توركمانی و ئەنجومەنی سیاسیی عەرەبی، پێشێلكارییە بەرامبەر بە مافی كورد، ئەوان لە ئێستادا بۆیە ئەم لێدوانانە دەدەن دژی گۆڕانكارییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە كەركوك بۆئەوەی لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەكاری بهێننەوە و سۆزی عەرەب و توركمانەكانی پێڕابكشێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا