دادگای فیدراڵی  بڕیاری ئەنجومەنى وەزیرانى بۆ ڕەوانەکردنى پارە بۆ هەرێم ڕەتکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدراڵی سەرجەم بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێستاو پێشووی عێراقی بەڕەوانەكردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندنەوە.

مستەفا سەنەد ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد دادگای فیدراڵی سەرجەم بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێستاو پێشووی عێراقی بەڕەوانەكردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندنەوەو بەپێچەوانەی یاساو دەستوری داناوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەموو ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێستا داویەتی بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێم هەڵدەوەشێندرێتەوە، بەڵام بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشوو کاتیان بەسەردا چووە و جێبەجێکراون بەڵام نایاسایین.

هەروەها سەنەد وتیشی، موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم لە چوارچێوەی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عیراقدا جێگیر دەکرێت. دەشڵیت، “موچەی فەرمانبەرانی هەرێم مافی خۆیانە و دەستکاری ناکرێت.”

پەرلەمانتارەکەى عێراق ڕوونیکردەوە، لەسەر سکاڵای ژمارەیەک پەرلەمانتار دادگای باڵای فیدراڵی ناردنی پارەی بۆ هەرێم لە دەرەوەی دەستور و بودجە بە نایاسایی داناوە.

سەبارەت بە داهاتى نەوتی هەرێمیش پەرلەمانتارەکەى عێراق دەڵێت، ئەو داهاتەی نەوتی هەرێم هەیەتی کەمترە لەو پارانەی کە بۆ هەرێم دەچێت و ئەوان تەنها دەیانەوێت بەپێی یاسا و دەستور لە بودجەدا پشکی هەرێم دابین بکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا