لیژنەی ئاسایش و بەرگری: داعش ناتوانێت جارێكی دیكه‌ له‌عێراق خۆی رێکبخاتەوە

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری له‌ پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ له‌به‌ر دوهۆكار داعش ناتوانێت لە عێراقدا خۆی رێکبخاتەوە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش توانای کۆنتڕۆڵکردنەوەی هیچ ناوچەیەکی نەماوە ته‌نانه‌ت ناشتوانێت کۆنتڕۆڵی چەکدارەکانی خۆی بکات.

كاتع نەجمان ركابی ، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، ئه‌ راپۆرتە رۆژنامەوانیە نێودەوڵەتیانەی باس لە بێتوانایی داعش دەکەن لە رێکخستەوەی ریزەکانی راستە و بەهیچ شتێوەیەک جارێکی دیکە داعش ناتوانێت ریزەکانی رێکبخاتەوە.

راشیگەیاندووە، دوو هۆکار هەن رێگر دەبن لەوەی داعش خۆی رێکبخاتەوە یەکەمیان، بێ توانایی داعش چونکە ناتوانێت هاوڵاتیان بخاتە ریزەکانی خۆیەوە، بەو پێیەی کۆمەڵگای عێراق ئەو رێکخراوە رەتدەکاتەوە و هۆکاری دووەمیش بریتیه لە وشکبوونی سەرچاوە داراییەکانی داعش بە جۆرێک ناتوانێت هیچ پاڵپشتیەکی دارایی وەک پێشوو بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی هاوکاری چەکدارەکانی بکاته‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنەی ئاسایش و بەرگری له‌ پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئەو داهاتەی داعش لە ئێستا بەدەستی دەهێنێت لە رێگەی دزینی ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان وكه‌سه‌ ده‌وڵه‌نده‌كانه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا