پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) داوا له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات، كار بۆ چه‌سپاندنی یه‌كڕیزیی كورد بكه‌ن، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هێرشه‌كانی توركیا بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی گه‌لی كورده بۆیه سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كان، ده‌بێت گه‌لی كورد له دژی ئه‌و هێرشانه، یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن.
نوری مه‌حمود، وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) رایگه‌یاندووه، نابێت پارچه‌كانی كوردستان له یه‌ك جیا بكرێنه‌وه و داوا له لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كات به‌رپرسیاریه‌تیی خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن.
ده‌شڵێت، یه‌كێتی و پارتی و په‌كه‌كه له‌هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان كاریگه‌ریان هه‌یه‌و داوایان لێده‌كه‌ین، یه‌كێتی و یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌یی كورد به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، پێویسته گه‌لی كورد به‌یه‌كگرتوی تێكۆشان بكات چونكه گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌لایه‌ن جیهانه‌وه ناسراوه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گه‌لانی وه‌ك، گه‌لی عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌نی، سریانی، چه‌ركه‌س، توركمان و گه‌لی دیكه له ڕۆژئاواله‌ناوچه‌كه داناوه‌و سه‌رجه‌میان له ده‌وری پرۆژه‌یه‌ك كه كورد ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات كۆبونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت، كه نابێت رێگه به‌داگیركه‌ران بدرێت بۆ پارچه‌پارچه‌كردنی كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌كانه‌به دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی، چاره‌سه‌رده‌بن.