لەم ناوچەی هەرێم بەنداوێك تەقی و زیانی بەدوای خۆیدا هێنا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ گەیشتنی ئەو شەپۆلە چاوەڕوانكراوەی بارانبارینی بەلێزمە، لە سنووری پارێزگای دهۆك لەفاو لە چەند ناوچەیەك دروستبووە و زیانی مادی زۆری هەبووە، ئاو چووەتە ماڵان، لە رێگاكان تاشەبەرد كەوتوون و رێگای هاتووچۆیان گرتووە، هەروەها بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبارەكان، كەپرە گەشتیارییەكانی نزیكیان زیانیان بەركەوتووە. زیانەكان تائێستا مادین و زیانی گیانی نەبووە.

بەهۆی زۆربوونی رێژەی باران بارین و دروستبوونی لافاو، بەنداوی رەئس العین لە ئاكرێ‌ تەقی و ئاو چووەتە ژمارەیەك ماڵی دەوروبەری بەنداوەكە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان تەقی بەنداوەكە تەنها زیانی ماددی هەبووە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

زیانەكانی ئەو شەپۆلەی باران لە شەش كاتژمێری رابردووەوە ناوچەكەی گرتووەتەوە، زیاتر لە سنووری قەزای ئامێدی لە دهۆك، هەروەها قەزای خەبات لە سنووری هەولێر بوون.

لە سنووری شیلادزێ ئاستی ئاو لە زۆر شوێن بەرزبووەتەوە و خەڵك ناچار بوون ماڵیان چۆڵ بكەن، بەڵام هێشتا ئاو نەچووەتە نێو ماڵەكانەوە.

لە سنووری ناحیەی دێرەلووك لە رووباری سبنە ئاستی ئاو بەجۆرێك بەرزبووەتەوە گەیشتووەتە سەرووی ئەو پردەی گوندی مەهیدێ و مەلەكە بەیەكەوە دەبەستێتەوە.هەرچەندە پردەكە زیانی بەرنەكەوتووە، بەڵام چەند كاتژمێرێكە هاتن و چوون بۆ نێوان گوندەكان وەستاوە كە 500 خێزان لە هەردوو گونددا دەژین.

هەر لە سنووری دێرەلووك، نزیكەی 200 كەپری گەشتیاری كە لە حەوت پرۆژەی گەشتیاری لە سنووری ناحیەی دێرەلووك و رووباری شێرانەن، زیانیان بەركەوتووە. هاتن و چوون لە نزیك ناوچەی سۆلاڤ زەحمەت بووە، بەهۆی ئەوەی گاشەبەرد لە 7 شەقامدا كەوتوونەتە سەر رێگاكانی نزیكیان.

لەسنووری ئاكرێ، لە ناحیەی دینارتە بە وتەی بەڕێوەبەری ناحیەكە، خانوویەك بەتەواوی رووخاوە، بەڕێوەبەری ناحیە دەڵێ خێزانەكەیان بۆ شوێنێكی سەلامەت گواستووەتەوە.

زیانی گەورە بەو رێگایە كەوتووە كە دەكەوێتە نێوان ناحیەی دینارتە و سەنتەری ئاكرێ. ئەو رێگایە كەمتر لە ساڵێكە كراوەتەوە و بەشێكی رووخاوە، بۆیە ئێستا هاتن و چوون تەنیا لەسەر یەك سایدی رێگاكە هەیە.

بە وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی شارستانیی ئاكرێ، تەكیەی شێخ عەبدولعەزیز، زیانی گەورەی ماددی بەركەوتووە و ئاو چووەتە ناویەوە. لە بجیلیش لافاو زیانی لە 75 كەپری گەشتیاری داوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا