فڕۆكەخانەیەكی هۆڵەندا چۆڵكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگاكانی راگەیاندنی هۆڵەندا رۆژی پێنج شەممە 25_11_2021 بڵاویانكردەوە، دەسەڵاتدارانی هۆڵەندا فەرمانیان كردووە بە چۆڵكردنی فڕۆكەخانەی ماستریخت ئاخن لە كەرتی لیمبورگ.

بە گوێرەی هەواڵەكان، دەنگۆی بوونی بۆمبێك لە فڕۆكەخانەكەدا بڵاوبووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆكاری چۆڵكردنی فڕۆكەخانەكە.

پۆلیسی سەربازی هۆڵەنداش رایگەیاندووە، سەرجەم گەشتیاران و كارمەندانی فڕۆكەخانەكە رەوانەی دەرەوە كراون و گەشتەكانیش راگیراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا