هۆڵەندا باڵیۆزخانەکەی لە تاران و کونسوڵخانەکەی لە هەولێر دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا رایگه‌یاند، به‌هۆی زیادبونی گرژییه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سبه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ تاران و كونسوڵخانه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر داده‌خات.

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا ئه‌مڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژەدان بە بەرزبونەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، رایگه‌یاند، سبه‌ی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تاران دادەخات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی زیادبونی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل كونسوڵخانه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان داده‌خات.

لەبارەی ئەگەری دووبارە کردنەوەی دوو دامەزراوە دیپلۆماسییەکە، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی دەرەوە رۆژی یەکشەممە بڕیار لەسەر کردنەوە یان داخستنی کۆنسوڵخانە و باڵیۆزخانەکە بۆ رۆژی دووشەممە دەدات.

رۆژی 01-04-2024 کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کرایە ئامانج و حەوت کەس کە دووانیان فەرماندە و ئەوانی دیکەش راوێژکاری سەربازیی ئێران بوون، کوژران.

ئێران تۆمەتەکەی خستەپاڵ ئیسرائیل، بەڵام تا ئێستا ئیسرائیل بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەخستووەتە ئەستۆی خۆی و رەتیشی نەکردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا