ئەمریكا و كەنەدا و هۆڵەندا لە داواكاری ئازادكردنی كاڤاڵا پاشگەزبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا، كەنەدا و هۆڵەندا لە توركیا پاشگەزبوونەوەی خۆیان لەو نووسراوە راگەیاند كە تێیدا داوای ئازادكردنی عوسمان كاڤاڵایان لە توركیا كردبوو.

باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتانە دەڵێن رێز لە ماددەی 41ی پەیماننامەی ڤییەننا دەگرن كە تایبەتە بە رێزگرتن لە یاساكانی وڵاتێك، ئەمەش لە دوای فەرمانی ئەردۆغان بوو بۆ دەركردنی 10 باڵیۆز لە وڵاتەكەی كە داوای ئازادكردنی كاڤاڵایان كردبوو.

ماددەی 41ی پەیماننامەی ڤییەننا تایبەتە بە رێزگرتن لە یاسا و رێساكانی ئەو وڵاتە لەلایەن نوێنەرایەتیی ئەو وڵاتانەی تێیدان، كە نابێت دەست لە كاروباری نێوخۆی ئەو وڵاتە وەردەن.

عوسمان كاڤاڵا بازرگانێكی توركە، ماوەی چوار ساڵە لە زینداندایە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندیی بە خۆپێشاندانەكانی پاركی گێزی لە ساڵی 2013 و كەوتنەوەی گرژی و ئاڵۆزی تێیدا.

هەفتەی رابردوو باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا، كەنەدا، فەرەنسا، فینلاند، دانیمارك، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، نیوزیلاند، نەرویج و سوید لە نووسراوێكی هاوبەشدا داوای ئازادكردنی كاڤاڵایان كردبوو. وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئەو باڵیۆزانەی وڵاتەكەی بە دەستوەردان لە كاروباری دادوەریی توركیا تۆمەتباركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا