پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مانگی سوری عێراقی، بڕی یه‌ك ملیۆن دینار بۆ خێزانی هه‌ر قوربانیەكی ئاگره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حوسێنی تایبەت فێركاری تایبەت بەکۆرۆنا لە پارێزگای زیقاڕ دابین دەكات.
یاسین مه‌عموری سه‌رۆكی رێكخراوی مانگی سور ڕایگەیاندووە، ڕێكخراوی مانگی سوری عێراقی بڕی یه‌ك ملیۆن دینار بۆ هه‌ر خێزانێكی شه‌هیدانی ئاگره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حسێنی فێركاری له پارێزگای زیقار ته‌رخانكردوه، جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه دابینده‌كه‌ن.
ئاماژەی ئەوەشكردوە، بۆئه‌وه‌ی زۆرترین نه‌خۆش له‌پارێزگای زیقار، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش بكرێت، ئاماده‌ن به‌هه‌مو جۆرێك پاڵپشتی و پشتیوانی ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانی پارێزگاكه بكه‌ن.
بەپێی دواین ئامارەكان، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حسێنی فێركاری، 100 كه‌س گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیەكیش برینداربون.