كۆمەڵی دادگەریی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژارد

پۆڵه‌تیك پرێس

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردو 10 كەسی وەك ئەندامی ئەنجومەكە دیاریكرد.

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا 23ی ئازار ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای یەكلایكردەوەو 10 كەسی وەك ئەندامی ئەنجومەنەكە دیاریكرد كە جێگەی ئەنجومەنی‌ سیاسی پێشوو دەگرێتەوە.

سەرچاوەیەكی باڵا كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كۆبونەوەكەی ئەمڕۆیاان بۆ دیاریكردنی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا بووە.

وتیشی، “پێكهاتەی نوێی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەسێ‌ ئەنجوومەن و 11 مەكتەب و دەزگا و 12 مەڵبەند پێكدێت”.

رۆژی 18ی شوباتی 2021 كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان چوارەمین كۆنگرەی خۆی لە شاری سلێمانی بەست و ناوی حیزبەكەی بۆ كۆمەڵی دادگەریی كوردستان گۆڕی.

هاوكات، وشەی ئەمیر بۆ كەسی یەكەمی حیزب گۆڕدرا بۆ سەرۆك و عەلی باپیریش بە سەرۆكی حزبەكە مایەوە.

ناوی ئەندامەكانی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریش بەمجۆرەیە:

١- عبدالستار مجید

٢- محەمەد حەكیم

٣- ڕێبوار حەمەد

٤- محەمەد بامۆكی

٥- دلێر گەرمیانی

٦- ئەنوەر سەنگاوی

٧- ئاڤان ئەحمەد

٨- یاسین حسن

٩- فاروق عەلی

١٠- شوان ڕابەر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا