پەیامێک لە مەسعود بارزانیەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراقەوە رایدەگەیەنێت کاتێک لایەنە سیاسییەکان دڵنیابن لەسەربەخۆیی ئیرادەی خۆیان و بڕیاری نیشتمانی، ئەوا قەیرانەکە چارەسەر دەبێت و گەمارۆی سیاسی لەباردەبرێت.

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراقەوە رایدەگەیەنێت كاتێك لایەنە سیاسییەكان دڵنیابن لەسەربەخۆیی ئیرادەی خۆیان و بڕیاری نیشتمانی، ئەوا قەیرانەكە چارەسەر دەبێت و گەمارۆی سیاسی لەباردەبرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ی نیسانی 2022، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی، لەبارەی چارەسەری بارودۆخی سیاسی لە عێراق لە تویتێكدا رایگەیاند: كاتێك لایەنە سیاسییەكان دڵنیادەبنەوە لە سەربەخۆیی ئیرادە و بڕیاری نیشتمانییان ئەو كات قەیران چارەسەر دەبێت و داخرانیی سیاسیی كۆتایی پێدێت.

رۆژی 10ی ئۆكتۆبەری 2021، هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، دوای زیاتر لە شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردن هێشتا حكومەتی عێراق پێكنەهاتووە و سەرۆككۆماریش هەڵنەبژێردراوە.

دوای ئەوەی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان كاندیدی هەردوو پۆستی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانیان دیاری كرد، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان بۆ دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان سەركەوتوونەبوون لە سەرخستنی كاندیدەكەیان كە رێبەر ئەحمەدە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، رۆژی 31_3_2022، موقتەدا سەدر لە تویتێكدا ماوەی 40 رۆژ مۆڵەتی دایە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ.

بەهۆی ناكۆكی هاوپەیمانیی سێقۆڵی لە گەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی، بەهۆی دیاری كردنی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان، تا ئێستا نەتوانراوە سەرۆككۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردرێت.

چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی عێراق لەلایەنە شیعەكان پێكبێت، نەك شیعە و سوننە و كورد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا