ئامینە کاکەباوە جارێکی دیکە لەسەر ڕێککەوتنەکەی ئەردۆغان هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئامینە کاکەباوە دەڵێت، “من تەنها تاکە ئەندامێکی پەرلەمانم، ئەوەی دەیڵێم ئەوەیە کە 349 ئەندامی دیکەی پەرلەمانی سوید دەیانتوانی چەند مانگێك لەمەوپێش بیڵێن”.

ئامینە کاکەباوە ئەندام پەرلەمانی کورد لە سوید لە فەیسبووکی خۆی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سویدم لەبەردەم لیژنەی دەستوور ئاگادارکردەوە لەوەی ئەم ڕێککەوتنەی لەگەڵ ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کراوە لە سێ ڕووەوە کێشەی تێدایە”.

ئامینە کاکەباوە ئاماژە بەوە دەکات، “ئەوەی پەیوەستە بە فرۆشتنی چەکەوە، سوید چەک بە وڵاتێک دەفرۆشێت کە ئەو پێوەرە دیموکراسییانەی تێدا نییە کە لە یاسای هەناردەی چەکی سویددا هاتوون”.

باس لەوەش دەکات، “کێشەیەکی دیکە پەیوەستە بە بواری ئاسایشی یاساییەوە، دەبێت حکومەتی سوید ڕوونی بکاتەوە ئایا بەڵێنی بە تورکیا داوە لەبارەی دیپۆرتکردنەوە و ناردنەوەی ئەو کەسانەی داوای دەکات”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “لەگەڵ ئەمانەشدا ڕێککەوتنەکە زۆر بابەتی نیگەرانکەریان تێدایە کە پێویستە دادگاکان ڕەچاوی زانیارییەکانی دەزگای خزمەتگوزاری ئاسایشی تورکیا بکەن و ئاماژە بەو ڕێکخراوانە دەکات کە تیرۆرست نین و لەلایەن تورکیاوە لە دەرەوە بە هەڕەشەی ئەمنی پۆلێنکراون”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوە دەخاتەڕوو، “تێدەگەم بێزاربوون لەوەی پرسیار لە حکومەت بکەن لەبارەی ئەم ڕێککەوتنە، چونکە وەزیری دەرەوە و سەرۆک وەزیرانی سوید بۆ هەموو پرسیارەکان هەمان ئەو ڕستانە دەڵێنەوە کە ڕاستەوخۆ لە ڕێککەوتنەکەی ئەردۆغان دەریانهێناوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا