پڕۆژەی شاری ئارام لەسەر بڕینەوەی دارەکانی بناری گۆیژە ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پڕۆژەی (شاری ئارام) لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە لە دوێنێوە هەندێک لە میدیای نابەرپرسیار و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکراوەتەوە کە گوایە، “پرۆژه‌كه‌ى ئێمە بەمەبەستی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون، ژینگە و سروشتی بناری گۆیژەی تێکداوە”، هەربۆیە بەپێویستی دەزانین راستیی بابەتەکە ئاشکرا بکەین و سەرجەم ئەو دەنگۆیانە بەدرۆ بخەینەوە.

لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەدا پڕۆژەی شاری ئارام ئاماژەی بەوەکرد، “پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوونى (شارى ئارام)  پرۆژه‌یه‌كى رێگه‌پێدراوه‌ و هه‌ڵگرى مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمه‌ به‌ ژماره‌ (602) له‌ ساڵى (2022). له‌ ئێستادا ئێمه‌ سه‌رقاڵى دروستكردنى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ین له‌ شارى سلێمانى”.

ئەوەشی خستەڕوو، “له‌ ده‌ره‌وه‌ى پرۆژه‌كه‌ى خۆمان و وه‌ك ئه‌ركى سه‌رشانمان به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى پارێزگاى سلێمانى هه‌ستاوین به‌ دروستكردنى شه‌قامێكى 30 مه‌ترى به‌ تێچووى (چوار ملیار و 48 ملیۆن دینار). سه‌رجه‌م كاره‌كانى ئه‌م شه‌قامه‌مان لە رووناکی، شۆستە، قیرتاو و هتد.. لەئەستۆ گرتووە کە بەدرێژایی 900 مەتر له‌ بنارى گۆیژه‌ و هۆڵى بۆنه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و له‌ شه‌قامى بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود (60 مه‌ترى) كۆتایی دێت. ئه‌م شه‌قامه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكه‌وێته‌ نزیك ده‌روازه‌كانى پرۆژه‌کەمان تاوه‌كو ئێمە سوودمەندبین، به‌ڵكو ته‌نیا وه‌ك خزمه‌تێك پێشكه‌شى شاره‌وانى سلێمانیمان كردووه‌”.

جەختی لەوەشکردەوە، “دەمانەوێت بۆ هەموولایەکی روونبکەینەوە کە ئێمە بڕیارمانداوه‌ له‌برى هەریەکێک لەو دارانەی کەوتووەتەبەر شه‌قامه‌كه‌، ئه‌مڕۆ 50 داری نوێ بڕوێنین و پێشکەشی سلێمانی بکەین، چونكه‌ ئێمە بەرامبەر سروشت و ژینگەی شاری سلێمانی بەرپرسیارین”.

باسی لەوەشکرد، “به‌ گرنگى ده‌زانین ئاماژه‌ به‌وه‌ش بكه‌ین به‌پێى یاساى وه‌به‌رهێنان هه‌ركه‌س دارێك بشكێنێت، پێویسته‌ دوو دار له‌برى بڕوێنێته‌وه‌، بۆیە ئێمەش لەبری هەر دارێک 50 دار دەڕوێنین ئه‌مڕۆ. هەموولایەکیش دڵنیادەکەینەوە میدیای نابەرپرسیار و هەواڵی ناڕاست ئێمە ناوەستێنێت و لەخزمەتکردنی شاری سلێمانی بەردەوامدەبین، چونكه‌ ئێمه‌ پلانمان هه‌یه‌ چه‌ند شه‌قامێك و به‌رزه‌پردێكى تر له‌ شارى سلێمانى دروستبكه‌ین.

له‌ كۆتاییدا نوسیویەتی، “ئێمه‌ وه‌ك پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوونى شارى ئارام سه‌رجه‌م میدیاكان بانگهێشتده‌كه‌ین كه‌ كاتژمێر 2:00ى پاشنیوه‌ڕۆ ئاماده‌بن له‌ بنارى چیاى گۆیژه‌ له‌و شوێنه‌كه‌ى كه‌ ئێمه‌ شه‌قامى 30 مه‌ترى تێدا دروستده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستى رووماڵكردنى هه‌ڵمه‌تى نه‌مام چا‌ندن كه‌ به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى پرۆژه‌ى شارى ئارام به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا وه‌ڵامى پرسیارى میدیاكان ده‌داته‌وه‌ و ورده‌كارى زیاتر ده‌خاته‌ڕوو”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا