کەشناسێک وادەی هاتنی شەپۆلێکی سەختی بەفربارین بۆ ناوچەکانی هەرێم ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایەکی کەشناسی، پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی سەختی بەفڕ و سەرماوسۆڵە دەکات و دەڵێت، “زستانی داهاتووی 2023 – 2024 سەرماوسۆڵەو بەفرمان زیاتر دەبێت بەراورد بە ساڵانی رابردوو”.

ئەمڕۆ سێشەممە (26-12-2023) شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی دەزگای كەشناسی ئەوروپی، بەفر و سەرماو سۆڵەی سەخت تەواوی ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم دەگرێتەوە، هاوكات بەفر تەواوی سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و پارێزگای هەڵەبجەش دەگرێتەوە.
ئەو کەشناسە کوردە ئەوەشی ئاشکرا كردووە، جگە لەوەی بەفر كە تەواوی ناوچەی شاخاوی و نیمچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە بەسەنتەرەكانیشیانەوە، ئەگەری زۆرە بگات بە سەنتەری كەركوك ناوچەكانی گەرمیان و دەشتایەكانی هەولێر و هەروەها بەفر دادەبەزێتە سەنتەری مووسڵیش.
سەبارەت بە وادەی هاتنی شەپۆلەکە، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، ئەم دۆخەی بەفر و سەرماوسۆڵە توندە بەرفراوانە لەمانگەكانی داهاتوو 1 و 2 دا لەئارادایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا