قوباد تاڵەبانی: كاتی ئەوە هاتووە مافی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی دەستوور وەربگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی یاسای بودجە پابەندییەكانی جێبەجێكردووە و كاتی ئەوەیە مافی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی دەستوور بدرێت.

رۆژی سێشەممە، 14-11-2023، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان وتی، هەست دەكەم كەشوهەوایەكی ئارامتر لەئارادایە و پەیوەندی نێوان لایەنەكان تووندوتۆڵ بووە بەراورد بە جاران.

قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە كۆبوونەوەكانی هەولێر و بەغدا تایبەت بە مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان وتی، كۆبوونەوەكان بەردەوامن و داوای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە چاوەڕێی ئەوە دەكەین مافی خۆمان پێ بدرێت مافی مووچەخۆرەكان وەربگرین و چی دیكە دەستی دەستی نەكرێت و بابەتەكە بە سیاسی نەكرێت.

وتیشی: لە یاسای بودجەدا بەڕوونی هاتووە كە ئەرك و مافی هەرێمی كوردستان چییە. ئێمە پێمان وایە پابەندی ئەركەكان بووین و كاتی ئەوە هاتووە مافی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی دەستوور وەربگیرێت.

لەبارەی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكانیشەوە، قوباد تاڵەبانی، كە هاوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە وتی، ئەگەر پەیوەندیی نێوان یەكێتی و پارتی تەندروست بێت زۆر شت دەگۆڕدرێت، وتیشی، ئەوان و پارتی دوو حیزبی جیاوازن و سیاسەت و تێڕوانینی جیایان بۆ بەڕێوەبردن هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا