ئیمارات باڵیوێزخانە لەتەلئەبیب دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
حكومەتی ئیمارات رایگەیاند، كە ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی رازی بووە بەكردنەوەی باڵیۆزخانەی وتەكەی لە لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل.

حكومەتی ئیمارات راشیگەیاند، رۆژی یەك شەممە 24ی كانوونی دووەم ئەنجوومەنی وەزیران كۆبووەتەوەو بەزۆرینەی دەنگ رازی بووە بەكردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە تەلئەبیب.

كۆبوونەوەكە لەلایەن محەمەد بن راشد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆكایەتی كراوەو یەكەم كۆبوونەوەی ساڵی نوێی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمیش بووە.

ئیمارات‌و ئیسرائیل، لەمانگی ئابی رابردوو، بەهاوكاری ئەمریكا رێككەوتنیان واژووكردو بڕیاریاندا پەیوەندییە سیاسی‌و ئابووری‌و ئەمنییەكانیان ئاسایی بكەنەوە.

هاوکات حکومەتی ئیسرائیلیش بڕیاریداوە بە فەرمی باڵیۆزخانەی خۆی لەو وڵاتە بکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا