هۆشدارییەكی توند لە وەزیری سەدرەوە بۆ قەیس خەزعەلی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ساڵح محەممەد عێراقی، وەزیری سەدر لە تویتێكدا لەبارەی پێكدادان و رووداوەكانی بەسرە هۆشداری بە قەیس خەزعەلی دەدات و دەڵێت، میلیشیاكانت جڵەو بكە.

ساڵح محەمەد عێراقی، كەسایەتی نزیك لە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر كە بە وەزیرەكەی سەدر ناسراوە، هۆشداری دایە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق و رایگەیاند، پێویستە میلیشیاكانت جڵەو بكەیت، ئەگەر خۆشت لە بكوژ و تاوانباران بێبەری نەكەیت، كەواتە بێ چاو و ڕویت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، دەبێت بێباكی بەرامبەر رشتنی خوێنی گەل كۆتایی پێبهێنرێت، چونكە ناكرێت هەر كەسێك فەرمانی كوشتن بە شوێنكەوتوەكانی بدات و خەڵك تیرۆر بكات، بۆیە جەخت دەكاتەوە كە حەشدی شەعبی بەرامبەر ئەو تاوانە بێبەرییە.

شەوی رابردو لە پارێزگای بەسڕە شەڕ و روبەڕوبونەوەی چەكداری لەنێوان نوسینگەیەكی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق و حسێن فوئاد، فەرماندەی هێزەكانی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتی سەدر رویدا، لە ئەنجامیشدا فەرماندەكەی سەرایا سەلام كوژرا و ژمارەیەك چەكداری بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقیش برینداربون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا