گەشت و گوزاری سلێمانی: لە ماوەی 10 رۆژدا 85 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی 10 رۆژی مانگی ئازاردا نزیكەی 85 هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگای سلێمانی كردووە.

ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا راگەیاند: لە رێكەوتی 13 بۆ 23_3_2023 نزیكەی 85 هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگای سلێمانی كردووە.

وتیشی، زۆربەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی پارێزگای سلێمانیان كردووە بە پلەی یەكەم هاوڵاتییانی ناوچەكانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بوون و بە پلەی دووەمیش هاوڵاتییانی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەمان وادەی ساڵی پار نزیكەی 90 هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگای سلێمانی كردبوو، ئەگەری هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەی گەشتیارانی ئەمساڵیش بگاتە ئەو ئاستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا