بزوتنەوەی گۆڕان پشتگیریی خۆی بۆ خۆپیشاندانەکان ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی گۆڕان بەیاننامەیەكی دەربارەی خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پشتگیری تەواوی داوا رەواكانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكەین، داواش دەكات حكومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، بەپیر داخوازییەكانیانەوە بچن و دەرماڵە و پێداویستیەكانی خوێندنیان بۆ دابین بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە، پشتگیری تەواوی داوا رەواكانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان دەكەین، كە ئەمڕۆ (دووشەمە ٢٢ی١١ی٢٠٢١) بەهۆی خۆپیشاندان بۆ داواكردنی دەرماڵەكانیان روبەڕووی توندوتیژی و ئازاردان بوونەوە و ژمارەیەكیان دەستگیركران.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئێمە لە كاتێكدا لەگەڵ مافە رەواكانی خوێندكارانین و دەنگمان لەگەڵ دەنگیانە، داواش دەكەین حكومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لەبری بەكارهێنانی توندوتیژی و گوێنەگرتن لە داواكانی خوێندكاران، بەپیر داخوازییەكانیانەوە بچن و دەرماڵە و پێداویستیەكانی خوێندنیان بۆ دابین بكەن.

باس لەوەشكراوە ، ئەركی هێزە ئەمنیەكانیشە مامەڵەیەكی تەندروست و مەدەنیانە لەگەڵ خۆپیشاندەران بكەن و، هاوكاری ئارامی و ئاسایشی شارەكان و پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران بن.

ئەمڕۆ دووشەممە ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، “داوای خوێندكاران داواكارییەكی ڕەوایە و ئەوەی لە دەسەڵاتی ئێمەدا بێت چ وەك وەزیر چ وەك زانكۆ و حكومەتیش هاوكار دەبین بۆ جێبەجێكردنی داواكانیان و پشتوپەنایان دەبین”.

ئەوەشی خستەڕوو، چەند مانگێك پێش ئێستا نوسراوێكم نارد بۆ ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی وەزیرانیش ناردیانەوە بۆ وەزارەتی دارایی، بەهۆی قەیران و نەبوونی سیولە و ئەو كێشانەوە تا ئێستا ئەم كێشەیە چارەسەر نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا