پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان ڕایگەیاند، “پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بەمنزیکانە سەردانی لوبنان دەکات”.
پاوڵ گالاگەر، وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان ڕایگەیاند، “پاپا فرانسیس نیگەرانی دۆخی لوبنانە و بەمنزیکانە سەردانی ئەو وڵاتە دەکات”.
وتیشی: پاپا داوای لێکردم بەرپرسانی لوبنان ئاگاداربکەمەوە کە ئەو نزیکە لە وڵاتەکەیان و نیگەرانی دۆخی ئێستای لوبنانە، پێشیوایە چاکسازی و پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یارمەتیدەری لوبنانن بۆ پارێزگاریکردن لە شوناسی تایبەت بە خۆی.
پێشتریش پاپا فرانسیس ڕایگەیاندبوو، لوبنان پڕۆژەی ئاشتی بووە چ لە ڕابردوو، چ لە ئێستا و لە داهاتووش، هیواخوازیش بوو بەزووترین کات سەردانی لوبنان بکات.