پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یەحیا ئالئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانی نێوان ئێران و عێراق رایگەیاند، قەبارەی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا بەڕێژەی %17 گەشەیکردووە.
ئاژانسی فارسی ئێرانی لە زاری یەحیا ئالئیسحاقەوە بڵاویکردەوە، “ئێران گرێبەستێکی بازرگانی لەگەڵ عێراق هەیە بەبەهای 20 ملیار دۆلار”.
وتیشی: عێراق لەدوای چینەوە لە پلەی دووەمدایە لەڕووی فراوانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ ئێران.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی کەرکوک کرد و بە “دڵی عێراق” وەسفی کرد کە لەڕێگایەوە دەگەن بە ناوخۆی عێراق و سوریا، ئەوە جگە لەوەی لە هەموو ڕووەکانی وزە و سوتەمەنی و نەوت و کشتوکاڵ و ترانزێتەوە ناوچەیەکی ستراتیژییە.