پیاوێک لە هەولێر بەهۆی خواردنى حەبی هەستەوەرەوە گیانى لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

دوانیوەڕۆی ئەمرۆ لە شاری هەولێر هاوڵاتییەک بەهۆی خواردنی پێنج دەنک حەبی هەستەوەرەوە گیانی لەدەستداوە.

سەرچواوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، هێزەکانیان لە بوونى حاڵەتێکى گیان لەدەستدان ئاگادار کراونەتەوە و کە تیایدا هاوڵاتییەک لە یەکێک لە پرۆژەنیشتەجێبوونەکاندا گیانى لەدەستداوەو ئەو کەسە پێنج دەنک حەبی خواردووە.
سەرچاوەکە وتیشی، ئەو کەسە لە شەستەکانى تەمەنیدا بووە و دادوەری خانەنشین بووە و پێنج دەنک حەبی هەستیار(ڤیاگرا) خواردوە.

بەوتەى سەرچاوەکەى پۆلیس لە ئێستادا دوو ژن لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرکراون و لە چاکسازی ژنانی هەولێر راگیراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا