پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شەپۆلێکی چڕی بارانبارین سەنتەری شاری هەولێر و دەورووبەری گرتووەتەوە و پارێزگاری شارەکەش رایدەگەیێنێت، دەوامی فەرمانگە و دامودەزگانی حکومەت بەهۆی مەترسیی لافاو و لەبەر سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییان لە پارێزگاکە رادەگیرێت.
پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکانی دەستەی کەشناسیی هەرێم، کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە بەهێزەی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە تا رۆژی پێنجشەممە (21ـی ئادار) بەردەوامی دەبێت رێژەی دابارین لەو شارە لەنێوان 35 تاکو 45 ملیم دەبێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەهۆی مەترسیی لافاو و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان، بڕیاریدا لەکاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە (19-3-2024) دەوامی فەرمیی سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لە سنووری پارێزگای هەولێر رابگیرێت.
پارێزگاری هەولێر داوا لە هاوڵاتییانی پارێزگاکە دەکات، “لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاکوو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و نزیکى ڕووبار و ئەو شوێنانەش نەبنەوە کە ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و ئاگاداری سهلامهتی خۆیان بن”.