راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە هەولێر. دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوەی گرنگ و سەرکەوتوو لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوەی گرنگ و سەرکەوتوو لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق لە سەر پرسی بودجەو مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی مووچەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکان و تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان شاندی هەرێمی کوردستان کۆتاییان بەسەردانەکەیان بۆ بەغداد هێناو گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.

دوێنێ سێشەممە، شاندێک بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا