پێشمەرگە دێرینەكان مۆڵەتی هەفتەیەك دەداتە حكومەت

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی باڵای پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان، پشتیوانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی چین و توێژە جیاجیاكان دەكات و ماوەی هەفتەیەك مۆڵەت دەداتە حكومەت بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران.

ئەنجومەنی باڵای پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان، لە راگەیەنراوێكدا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و رایگەیاند، بە تەواوی توانامانەوە پشتگیری لە ناڕەزایەتیەكانی هەموو چین و توێژەكان دەكەین و داوامان وایە رێگا نەدرێت خەڵك ئەو هەلە بقۆزێتەوە بۆ مەرامی خۆی.

لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا، داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەكەن بەدەم داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانەوە بچن “ئێمەش وەكو كۆمەڵەی پێشمەرگەدێرینەكانی كوردستان زۆر پشوو درێژنابین و پێویستە لەماوەی هەفتەیەكدا چارەسەری گونجاوی ئەم دۆخە بكەن ئەگەر نا ئێمەش بەهەموو هێز و توانامانەوە بەشداری خۆپیشاندانەكان دەكەین”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵك بەرامبەر حكومەتی هەرێم دەستی پێكردووەو داوای دەستلەكاركێشانەوەی كابینەی نۆ دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا