فوئاد مەعسوم پەیامێکی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. فوئاد مەعسوم، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، “لەدوای نەمانی شۆڕشەوە كۆمەڵانی خەڵك بێ ئومێد بوون، بەڵام لەگەڵ دروستبوونی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئومێد بۆ كۆمەڵانی خەڵك گەڕایەوە و یەكێتیش توانی بارودۆخێكی باش بخولقێنێت”.

د. فوئاد مەعسوم بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، “47 ساڵ پێش ئێستا و لە رۆژی 1-6-1975 دا دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەنرا كە لەسەر دەستی حەوت كەس بنیادنرا، ئەوانیش هەریەك لە (سەرۆك مام جەلال تاڵەبانی، د.فوئاد مەعسوم، عادل موراد، نەوشیروان مستەفا، عەبدولڕەزاق فەیلی، هۆمەر شێخ موس، (د.كەمال فوئاد) بوون”.

وتیشی، “یەكێتی لە قۆناغێكدا دامەزرا، كە پێویستیەكی مێژووی بوو بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و ئەو كاتەی كە سەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیراون هاتنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، ئێمە ئەو چەند هەڤاڵەی كە لە دەرەوە بووین، بە ناوی سەركردایەتی دەرەوە كارمان دەكرد و لە هەوڵی پەیداكردنی چەك و كۆمەڵێك شتی تردا بووین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا