فراكسیۆنی یەكێتی: لەیاسای بودجەدا رێگە بەلێبڕینی موچە نادەین

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “لە یاسای بودجەی گشتی 2021ی هەلرێمی كوردستان ڕێگە نادەین لێبڕینی موچە بكرێتە یاسایی”.

دوای هەشت ساڵ لە نەبونی بودجە، دوێنێ وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر پرۆژەیاسایی بودجەی 2021ی هەرێم كردو و بەمەبەستی پەسەندكردن رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانكرا.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی، كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی كوردستانە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “دوای ئەوەی پرۆژە یاسایی بودجە لەلایەن وەزیری داراییەوە واژۆی لەسەركرا و رادەستی ئەنجومەنی وەزیران كرا بەمەبەستی پەسەندكرد، ئێمەش وەك لیژنەكە چاوەڕوانی گەیشتنی پرۆژەكەین بگاتە پەرلەمان”.

سەرۆكی لیژنەی دارایی وتیشی “ئومێددەكەن لەكۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا پرۆژەیاساكە پەسەندبكرێت و بنێردرێت بۆ پەرلەمانی كوردستان، ئەگەر پرۆژەكە لێبڕینی تێدابێت، پشتیوانی ناكەن و رێگەنادەن بەردەوامی بەلێبڕینی موچە بدرێت و بكرێتە یاسا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا