100 دۆلار بەرامبەرە بە 152 هەزار و 400 دینار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی دۆلار لەمڕۆدا بەرز و نزمی بەخۆوەبینی بەهۆی ئەوەی بانکی ناوەندیی عێراق تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستووەتە بازاڕەکانەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (30-1-2024)، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 152 هەزار و 400 دیناری عێراقی لە بۆرسەی سلێمانیدا مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە نرخی کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو 500 دینار بەرزبووەتەوە.

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانییەوە باسی لەوەکرد، شارەزایانی بواری دراو لە بازاڕەکە، هۆکاری بەرز و نزمی نرخی دۆلار لەمڕۆدا بۆ دواکەوتنی قەباری فرۆشی دۆلاری رۆژانەی بانکی ناوەندیی عێراق دەگەڕێتەوە کە تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ بڕە پارەیەکی نەخستووەتە بازاڕەکانەوە.
پێشبینییەکان بۆ ئەم ساڵ بۆ ئەوە دەچوون کە لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ و جێبەجێکردنی بەشێک لە بڕیارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، نرخی 100 دۆلار بۆ خوار 145 هەزار دیناری عێراقی داببەزێت، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بە دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و دیار نییە کەی بڕیارەکان کاریگەرییان دەبێت.

بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لەبەرزیدایە و هیچ ئاماژەیەک دیار نیە بە دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا