هۆكاری دواكەوتنی موچە ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم رێژەی لێبڕینی موچە یەكلابكاتەوە، بەوهۆیەوە دابەشكردنی موچەی مانگی لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا دابەشناكرێت و دواخرا.

بەبڕیاری حكومەت 25ی هەموو مانگێك دەست بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دەكرێت، بەڵام ئەمڕۆ هیچ موچەیەك دابەشناكرێت.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەكانی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “هەرچەندە ئێمە لیستی موچەی مانگی تەموزمان بە لێبڕی 21% ئامادەكردووە، بەڵام بەهۆی بڕیاردان لە لێبڕینی موچە ئەمڕۆ 25ی تەموز موچەی هیچ وەزارەت و دەستەیەك نادرێت”.

وتیشی”هەركات لەلایەن وەزارەتی دارایی ئاگادار كراینەوە ئێمە ئامادەیی خۆمان بۆ دابەشكردنی موچە كردووە، چاوەڕواندەكرێت لەم یەك دوو رۆژە دەست بەدابەشكردنی موچە بكرێت”.

بەپێی زانیاریەكانیش بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە 25ی تەمموز كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەبچێت و تەوەرێکی کۆبونەوەکەش تایبەت بكرێت بەبابەتی لێبڕینی موچە و بەپێی داھات بڕیار لەسەر کەمکردنەوە یان نەهێشتنی لێبڕینی موچە بدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە حکومەتی بەغدا ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری رەوانەی هەرێم کردووە، بەوتەی پەرلەمانتارانیش حكومەت پارەی پێویستی لەبەردەستە بۆ دابەشكردنی موچە بەبێ لێبڕین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا