پەرلەمان و دادگای فیدراڵی عێراق چۆڵکرا و خۆپیشاندەران گەمارۆیانداوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵەخـانەی دادگایی فیدڕاڵی چۆڵکرا، لەسەرجەم دەروازەکانی ناوچەی سەوز خۆپیشاندانی فراوان هەیە. هاوکات، باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەتەواوەتی لە فەرمانبەر و پەرلەمانتار و ڕاگەیاندکاران چۆڵکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندانی بەرفراوان لە بەغدا دەستیپێکرد و خۆپیشاندەرانیش بریتین لەو کەسانەی دانەمەزراون، یاخود فەرمانبەری وانەبێژ و گرێبەستن، هەموویان لەناوچەی سەوز دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.

لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکراوە و ڕێگری لە چوونەژوورەوەی خۆپیشاندەران دەکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا