پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کارەکانی گۆڕینی بۆری ئیفراز سێی هەولێر تەواو بووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەبەسترێتەوە بە بۆرییە کۆنەکەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، كارەكانی گۆڕینی بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر تەواو بووە و لە چەند كاتژمێری داهاتوو بۆرییە نوێیەکە بە بۆرییە كۆنەكە دەبەستنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار بۆرییەکە کێشەی تێکەوتووە و بەهۆیەوە چەند گەڕەکێکی شارەکە گرفتی کەمئاوییان بۆ دروستبووە.