ئێران دەیەوێت قەبارەی بازرگانی لەگەڵ عێراق و هەرێم بکاتە دوو هێندە

پۆلەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یاریدەدەری وەزیری دەرەوری دیپلۆماسی ئابوری مەهدی سەفەری ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی لەسەر پێویستی فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی کردەوە لەگەڵ عێراق.

سەفەری لە میانەی کۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی پەیوەندییە ئابوریەکانی دەرەوەی ئێران وتی، پێویستە چارەسەری کێشەی سنورەکان بکەین لەگەڵ عێراق، بۆئەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بکەین بە دوو هێندە.

سەفەری لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، باسی لە سەردانەکەی کرد بۆ بەغداو هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی فراوانکردنی بازرگانی نێوان هەردوو لاو باشکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان، دوای چارەسەر کردنی کێشە سنورییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا