زیاد جەبار: وەک یەکێتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەدڵنیاییەوە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا بەشداری دەکەین.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی سێ تەوەر کۆببێتەوە کە یەکێکیان تایبەتە بە کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە زیاد جەبار بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ماددەی 48 بڕگەی چوار لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پێویستە پێش 48 کاتژمێر یان 24 کاتژمێر بڕگەیەکی نوێ بۆ دانیشتنی پەرلەمان زیادبکرێت.

وتیشی، دەبوو دوێنێ پێش سەعات 10:00 بڕگەیەکی نوێ زیادبکرێت، بەڵام بڕگەکە دوای سەعات 3:00ی پاشنیوەڕۆ زیادکرا و ئەمەش ناپەیڕەویی و نایاساییە کە نابێت کەسمان لەگەڵی بین.

جەختی لەوەش کردەوە، لە ڕابردوودا بە دەیان جار بۆ ڕاگەیاندنەکان وتوومانە ئەم بابەتە ڕەهەندێکی نیشتمانی هەیە، یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی باڵا پێویستە بە هەموو لایەکمان کاری لەسەر بکەین، ڕێکەوتنیشمان هەیە بەئیمزاکراوی کە ئەم دوو بابەتە هاوتەریب بەیەکەوە تێئەپەڕێنین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا