پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ناوەندی راگهیاندن و چاپهمهنی ههپهگە ڕایگەیاند، “لە چالاکی گەریلاکاندا سێ سەربازی تورکیا کوژران و گورز لە هەلیکۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی وەشێنرا”.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “سوپای تورکیا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شەش جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی و 22 جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و سێ جار بە فڕۆکەی شەڕ و دەیان جاریش بە کاتیۆشا و هاوەن بۆردومان کردووە”.
ئەوەشی خستەڕوو، سوپای تورکیا لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی وەرخەلێ و ئەشکەوتی بریندارانیش هەوڵ دەدات سەنگەرەکانی شەڕ بە حەفارە بڕوخێنێت.