تورکیا ئامادەیی خۆی بەفەرمی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەربڕی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە14ی تشرینی یەکەم، کۆمپانیای هێلە بۆرییەکانی حکومەتی تورکیا، لەڕێگەی نوسراوێکەوە کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی ئاگادارکردەوە کە بەشێوەیەکی فەرمی لە ڕۆژی 2ی تشرینی یەکەمەوە ئامادەیی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمن.

بە پێی هەواڵێک کە پێگەی “عێراق ئۆیل ریپۆرت”،بڵاویکردوەتەوە حکومەتی تورکیا بە شێوەیەکی فەرمی بەرپرسانی حکومەتی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە لە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاپۆرتەکەدا کە پشتی بە نامەیەکی فەرمی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی تورکیا ناسراو بە ‘بۆتاش’ بەستووە،کە رۆژی دووشەممە، 2ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی 2023، بۆ کۆمپانیای نەوتی (سۆمۆ) ناردووە و، بە شێوەیەکی فەرمی بەرپرسانی حکومەتی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا لەناو خاکی تورکیا ئامادەیە بۆ گواستنەوە، بارکردن و کۆگاکردنی نەوت.

بەپێی نوسراوەکە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی چوارشەممە 4ی تشرینی یەکەم دەکرێت دەستپێبکات”

لە کاتێکدا، پێشتر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، تورکیا بە فەرمی حکومەتی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەڵام تائێستا هەناردەی نەوتی کوردستان دەستیپێنەکردووەتەوە و، لەبارەی زیانەکانی هەناردەی نەوتەکەوە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایان کردووە بە بەهای زیاتر لە شەش ملیار دۆلار زیانی بە حکومەتی عێراق گەیاندووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا