زیاتر لە 1500 حاجی كوردستان گەشتوونەتە سعودیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان شێخ نیاز راغب نەقشبەندی رایگەیاند، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 1500 حاجی هەرێمی كوردستان لە رێگەی هەردوو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی گەیشتوونەتە وڵاتی سعوودیە.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی ئەوەشی خستەڕوو، تاوەكو ئێستا توانیویانە بە شێوەیەكی رێكوپێك خزمەتی حاجیان بكەن و هەموو حاجیانیش سەلامەتن.

بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرە راشیگەیاند، بڕیارە سبەی یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان لەشاری مەدینەوە بگەنە شاری مەككەی پیرۆز.

ئاماژەی بەوەشكرد، تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە ئامادەكاریی تەواویان بۆ پێشوازیكردن لە حاجیانی هەرێمی كوردستان لە شاری مەككەدا كردووە.

بەرێوەبەری گشتی حەج وعومرەی هەرێمی كوردستان ئاشكراشیكرد، تاوەكو رۆژی چوارشەممە 22ی حوزەیرانی 2022 تەواوی حاجیانی هەرێمی كوردستان دەگەنە سعوودیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا