حەماس دوو بارمتەی ئیسرائیلی ئازادکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس، دوو بارمتەی ئیسرائیلیان ئازادکرد کە لە ساتەوەختی درووستبوونی گرژییەکانی 7ـی تشرینی یەکەم، لەلایەن چەکدارانی ئەو گرووپەوە فڕێندرابوون بۆ کەرتی غەززە.

درەنگانی شەوی رابردوو 23ـی تشرینی یەکەم، میدیای فەرمی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی ئاشکرایکرد، دوو هاوڵاتی ئیسرائیلی بە ناوەکانی نوریت کووپەر و یۆچێڤد لیفشیتز لەرێگەی بەندەری رەفەحەوە رادەستی مانگی سووری نێودەوڵەتی کراون.

هەردوو بارمتە ئازادکراوەکە ئافرەتن و هاوڵاتیی ئیسرائیلن، نوریت کووپەر تەمەنی 79 ساڵە و یۆچێڤد لیفشیتز، تەمەنی 85 ساڵە.

بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدەکات، “بە ناوەندگیری قەتەڕ و میسڕ ئەو دوو بارمتەیە ئازادکراون بەهۆکاری مرۆیی و ناجێگیری تەندرووستیان”.

ئیسرائیل دەڵێت، هێشتا چارەنووسی زیاتر لە 200 بارمتەی ژێردەستی حەماس بە نادیاری ماوەتەوە کە لەنێویاندا، هاوسەرەکانی ئەو دوو ئافرەتە بەتەمەنە هەن کە شەوی رابردوو ئازادکران.

رۆژی 7ـی تشرینی یەکەم چەکدارانی کەتیبەی عیزەدین قەسام کە باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسە، هێرشێکی بەرفراوان و هەمەلەیانەی ئاسمانی و زەمینی و مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل. لە هێرشەکاندا، ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیی ئیسرائیلی کوژران و بەشێکیشیان بەدیل گیران و گوێزرانەوە بۆ کەرتی غەززە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا