پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
داواكاری گشتیی تاران رایگەیاند، 14 كەس لەسەر دۆسیەی كوشتنی زانای بواری ئەتۆمی، موحسین فەخریزادە بڕیاری تاوانباربوونیان بۆ دەرچووە.
رۆژی یەكشەممە 25-09-2022، عەلی ساڵحی، داواكاری گشتیی تاران رایگەیاند: ئەو 14 كەسە بە تۆمەتی دژایەتی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، سیخوڕی بۆ ئیسرائیل، رێككەوتن بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵات و دوژمنایەتی دروستكردن تۆمەتباركراون.
موحسین فەخریزادە، بەرپرسی بەشی سەربازی پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران رۆژی 27-11-2020 لە ناوچەی ئابسەرد، بە دووری 80 كیلۆمەتر تاران كوژرا.
بەرپرسانی ئێران راستەوخۆ ئیسرائیلیان تۆمەتبار كرد، بەوەی دەستیان لە كوشتنی فەخریزادەدا هەبووە و بەڵێنیاندا، تۆڵە بكەنەوە.