ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێكی لەپێناو بەرزبوونەوەی بەهای دینار دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا، دۆلار بە نرخی فەرمی بدرێت بە هاوردەكارانی (زێر، ئۆتۆمبێل، مۆبایلی زیرەك، جگەرە) لەپێناو چارەسەكردنی بەهای بەرزی دۆلار بەرامبەر بە دینار.

رۆژی سێشەممە، نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا هاوردەكارانی (زێر، ئۆتۆمبێل، مۆبایلی زیرەك، جگەرە) بە نرخی فەرمی دۆلاریان پێبدرێت.

ئاماژە بەوەكراوە، هەندێك لە بازرگانان ناچار دەبن لەپێناو وەرگرتنی دۆلاردا پەنا بۆ بازاری دراوی نافەرمی ببەن ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا