ئەگەری تەقاندنەوەی بورجی ئیڤڵ هەیە

پۆڵەتیک پرێس

پۆلیسی فەڕەنسا داوای لە سەردانیکەران کرد بورجی ئیڤڵ چۆڵ بکەن بە گومانی هەبوونی بۆمب لەناو بورجەکە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، پۆلیسی فەڕەنسا داوای لە سەردانیکەرانی پاریس کردووە بورجی ئیڤڵ چۆڵ بکەن، بەڵام تا ئێستا ئەوەی پشت ڕاست نەکردووەتەوە ئایا ئەو داواکارییە لەدوای مەترسی بوونی بۆمبەکەوە بووە یان نا.

میدیا ناوخۆییەکانی فەڕەنسا پێشتر بڵاویانکردەوە، کەسێک پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە و ئاگاداری کردوونەتەوە لەوەی بۆمبێک لەناو بورجەکەدا هەیە.

بورجی ئیڤڵ لە رۆژی ١٥ی ئایاری ١٨٨٩ و لە یادی ١٠٠ ساڵەی شۆڕشی فەڕەنسی بەڕووی سەردانیکەراندا کرایەوە، لە ئێستادا بە یەکێک لە جوانترین شوێنە گەشتیارییەکان دادەنرێت کە رۆژانە لە چەندین شوێنی جیاجیاوە خەڵک سەردانی دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا