پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر 100 کیلۆگرام زەیتونی کەڕوواویدا گرتووە، کە بۆ خواردن شیاو نەبووە.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر 10 تەنەکەی 10 کیلۆگرامی زەیتونی خراپبوودا گرتووە.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕاپۆرتی لیژنەی عەلوە ڕوونیکردۆتەوە بەهۆی خراپ عەمبارکردن و هەڵهێنانی کەڕووەوە تەواوی هەموو زەیتونەکە بۆ خواردن شیاو نییە.
باسی لەوەشکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕوی ڕێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.