پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ یەکشەممە17ی کانونی یەکەم، بانکی ناوەندی بڕی 221,898,486 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 200,898,486 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 21,000,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 155 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا و دواتر لە ئێستادا زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 155 هەزار و 200 دیناری عێراقی.