لەبارەی شکاندنی بایکۆتەوە مامۆستایانی ناڕازی وەڵامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەدەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مامۆستایانی ناڕازی داواكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ شكاندنی بایكۆت رەتدەكەنەوەو رایدەگەیەنن بایکۆت بەردەوامە، بۆ ئەوەی کاتێکی ترو ساڵێکی تر بایکۆت نەکەینەوە.

دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 23_11_2023، لە رونكردنەوەیەكدا بەناوی مامۆستایانی ناڕازییەوە رایانگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەبێ گەڕانەوە بۆ مامۆستایان و جێبەجێکردنی هیچ داواکارییەکی مامۆستایان، داوا لە مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ دەکەن بایکۆت بشکێنن.

ئەوەشهاتووە، ئێمە لە نوێنەرانی مامۆستایانی سەرجەم شارو شارۆچکەکان لێرەوە ڕایدەگەیەنیین بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر ماف و داواکارییەکانمان ناکەین و تا چارەسەری ڕیشەیی بۆ پرسی موچە درێژە بە بایکۆت ناڕەزایەتیەکان دەدەین.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئێمە ئاواتەخوازبوین ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لەجیاتی داوای شکاندنی بایکۆت لە مامۆستایان، داوای لە حکومەتی هەرێم بکردایە ئەو داواکارییانەی مامۆستایان جێبەجێ بکات کە جێبەجێکردنیان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە.

بەیاننامەکەی دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دوای ئەوەهات کە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە واژۆی 6 بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پێوەیە، داوا لە مامۆستایان دەکات کە بۆ ئەوەی چیتر خوێندن و چارەنووسی خوێندکاران نەفەوتێت، لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووە بچنەوە هۆڵەکان و پرۆسەی خوێندن دەست پێبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا