پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی بۆردومانی هێزەکانی تورکیاوە لە قامشلۆ سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە بۆردومانەکەدا هاوسەرۆکی کانتۆنی قامشلۆ و جێگرەکەی گیانیان لەدەستداوە.
ڕۆژانە سوپای تورکیا لەڕێی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش دەکاتەسەر ناوچەکانی خاکی هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان، تا ئێستاش چەندین کەسیان کردووەتە قوربانی و زیانیان بە چەندین ناوچە گەیاندووە.