ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و پارتی ئیرادەی گەلی سوریا رێككەوتن

پۆڵتیك پرێس

ناوەڕۆكی لێكتێگەیشتنی نێوان ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و پارتی گەلی سوریا ئاشكراكرا، بەپێی رێككەوتنەكە هەردولا لەسەر پێنج خاڵ رێككەوتوون.

رێككەوتنەكەلە مۆسكۆو لەلایەن ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و قەدری جەمیل، ئەمینداری پارتی ئیرادەی گەلی سوریا، واژۆ كرا.

هەردولاش لەسەر پێنج خاڵ رێككەوتن ئەویش بەمشێوەیە:

یەكەم: سوریای نوێ، سوریایەكی یەكگرتو و دیموكراتە و سەرجەم پێكهاتەكانی بەبێ جیاوازی تیایدا بژین.

دووەم: چارەسەری سیاسی تاكە دەرچەیە بۆ دۆخی ئێستای سوریا.

سێیەم: لەدەستووری سوریادا مافی گەلی كورد زامن بكرێت، وەك پێكهاتەیەكی گرنگی سوریا.

چوارەم: ئیدارەی خۆسەر پێویستییەكی بابەتییە بۆ ئێستای سوریا.

پێنجەم: سوپای سوریا تاكە دامەزراوەی فەرمییە كە چەكی لەدەستدابێت و نابێت سوپا بە سیاسی بكرێت.

لەچەند رۆژی رابردودا لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی رووسیا شاندێكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات سەردانی ئەو وڵاتەیان كردو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا