ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ئامانجی سەردانەكەیان بۆ روسیا ئاشكرا دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ئامانجی سەردانەكەیان بۆ روسیا ئاشكرادەكەن و رایدەگەیەنن، سەردانەكەیان بۆ رێگریكردن بووە لەهەوڵی دابەشكردنی سووریا.

سیهانۆك دیبۆ، ئەندامی وەفدی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات بە هاوار نیوزی نزیك لەپەكەكەی راگەیاندووە، لەسەردانەكەیان بۆ روسیا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ حزبی ئیرادەی گەل واژۆ كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەردانەكەیان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی روسیابووەو چاویان بەوەفدی ئەو وەزارەتە كەوتووە.

ئەو ئەندامەی وەفدەكەی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ئاشكرای كردووە، سبەی دوو شەمە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەقی یاداشتی لێكتێگەیشتن نێوان خۆیان و حزبی ئیرادەی گەلی رووسیا راگەدەیەنن.

رۆژی 27ی ئەم مانگە شاندێكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات گەیشتنە شاری مۆسكۆ كە پێكهاتبوون لە ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی دەستەی جێبەجێكردن لە ئیدارەی خۆسەر، حیكمەت حەبیب، جێگری سەرۆكی ئیدارەی خۆسەر، سەنحاریب بەرسوم، سەرۆكی یەكێتیی سریانی و سیهانۆك دیبۆ نوێنەری مسد لە میسر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا