ڕۆژئاوای کوردستان ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ سوریا ده‌ستپێده‌كات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت “مەرجی پێشوەختیان بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا نییە، بەڵام پڕۆژەیەکیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکردوە”.

ئیلهام ئەحمەد ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات “مەسەدە” لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردوە، ئەنجومەنەکەیان پڕۆژەیەکیان بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا ئامادە كردووە جەختدەكەنەوە دەبێت سیستمی خۆبەڕێوەبەری لەباکورو ڕۆژھەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) بمێنێتەوە.

دەشڵێت ” مەرجی پێشوەختەمان بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا نییە، بەڵام پڕۆژەیەکیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکردوە، دەبێت ھەسەدەش بەپێی میکانیزمێک ببێتە بەشێک لەسیستمی بەرگری سوریاو سوپا وەک دەزگایەکی نیشتمانی تاکە ھێزی چەکداربێت‌و دەست لەکاروباری سیاسی وەرنەدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا، سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بانگەوازێكی بۆ دەستپێکردنی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەنێوان کوردانی سوریاو حکومەتی دیمەشق راگەیاند، دوای ئەو بانگەوازەش لەئێستادا ئیدارەی خۆسەر لەڕۆژئاوای کوردستان پڕۆژەیەک بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا ئامادە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا