ئیلهام ئەحمەد: ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی توركیا و سووریا ئاشتی بەدیناهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دەستەی كارگێڕی مەسەدە ڕایگەیاند، ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی دیمەشق و ئەنكەرە ئاشتی ناهێنێت و قەیرانەكان قووڵتر دەكاتەوە و ئەو كارەی بۆ خزمەتی فراوانخوازەكانیەتی.

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی دەستەی كارگێڕی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) لە رێگەی تویتێكەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی دیمەشق و ئەنكەرە ئاشتی ناهێنێت و قەیرانەكان قووڵتر دەكاتەوە.

وتیشی، دەوڵەتی توركیا پشتیوانی لە شۆڕشی سوریا نەكردووە، بەڵكو لە رێڕەوی خۆی لایداوە.

ئیلهام ئەحمەد دەشڵێت، ئامانج لەم كارەی دەوڵەتی توركیا خزمەتكردنە بە ئەجێندا فراوانخوازەكانی توركیا كە لەسەر بنەمای كۆلۆنیالیزم، تاڵانكاری و گۆڕانكاری دیمۆگرافی دامەزراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا