قوباد تاڵەبانی: داوای هەماهەنگى زیاترى نێوان هاوپەیمانان و هێزەكانی عێراق و هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌‌مریكیدەكات هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر زیاتر چڕ بكرێنه‌وه‌ و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكرێن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ پێشوازی له‌ له‌ شاندێكی ئه‌مریكی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی پۆڵ گرۆوڤ له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران كردوه‌ و پێكه‌وه‌ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كۆمه‌ڵێك پرسی تر گفتوگۆیان كرد، هه‌ردولا له‌باره‌ی چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سیناریۆكانی پاش هه‌ڵبژاردن گفتوگۆیان كرد و له‌باره‌ی ئاسایش و دۆخی ئابوری عێراقیش بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەشهاتووە ، قوباد تاڵه‌بانی بیروبۆچونی خۆی له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیكردن له‌ سیستمی سیاسی عێراق پێشكه‌ش به‌ شاندی میوان كرد و به‌ گرنگییه‌وه‌ باسی له‌ پێویستیی ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گاز كرد بۆ باشتركردنی ڕه‌وشی ئابوری.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، قوباد تاڵه‌بانی داوایكردوه‌”هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر زیاتر چڕ بكرێنه‌وه‌ و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكرێن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا